Briefing papers and research notes on a desk at the institute
Working papers from the spring review
لە پەیمانگەوە

تێگەیشتن لە ناوچەیەک

لەم پەیامی دەستپێکدا، سەرۆکی Erbil Policy Institude (EPI) دیدگایەک دەخاتە ڕوو بۆ توێژینەوەی سەربەخۆ لەسەر عێراق، هەرێمی کوردستانی عێراق، و پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و عێراق؛ بە جۆرێک کە کاری مەیدانی، لێکۆڵینەوەی مێژوویی، و شیکاریی کۆمەڵایەتی لە یەک چوارچێوەدا کۆدەکاتەوە.

تەواوی بابەتەکە بخوێنەرەوە
لە پەیمانگەوە

بڵاوکراوەکان

ڕاپۆرتەکان، پوختەی سیاسەتەکان و شرۆڤەکان؛ بەپێی بەرنامە و ساڵ توانای گەڕانیان هەیە

6 publications

بوارەکانی کارکردنمان

توێژینەوە

توێژینەوە سیاسییەکانی EPI بە دیدگایەکی مێژوویی و دامەزراوەیی لە شێوازی کارکردنی دەزگا سیاسییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق، وەرچەرخانی هاوکێشەکانی دەسەڵات و پەیوەندییەکانی نێوان ناوەند و هەرێم دەکۆڵێتەوە. داینەمۆی کێبڕکێ و هاوپەیمانێتیی نێوان پارتە سیاسییەکان، پێکهاتەکانی حوکمڕانی، پرۆسەی هەڵبژاردنەکان، میکانیزمەکانی نوێنەرایەتی و دۆسیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، تەوەرە بنەڕەتییەکانی کارکردن لەم بوارەدا پێکدەهێنن. ئامانجی ئەم کایەیە ئەوەیە لە سنووری چاودێریکردنی ڕووکەشانەی ڕووداوە ڕۆژانەیییەکان تێپەڕێت و لەو ئاراستە بنەڕەتی و وەرچەرخانە پێکهاتەیییانە تێبگات کە نەزمی سیاسی لە ناوچەکەدا دادەڕێژن.

سیاسەت

Know more
THE ERBIL POLICY INSTITUTE

دەربارەی ئێمە

The Erbil Policy Institute (EPI)، ناوەندێکی سەربەخۆی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی ستراتیژییە کە بنکە سەرەکییەکەی لە ئەنقەرەیە. دامەزراوەی EPI کە عێراق و هەرێمی کوردستانی وەک کایەی سەرەکیی کارکردن خستووەتە چەقی سەرنج و چالاکییەکانی خۆیەوە، ئامانجیەتی لە ڕەهەندەکانی سیاسەت، سیاسەتی دەرەوە، ئابووری، ئاسایش، مێژوو، وەرچەرخانە کۆمەڵایەتییەکان و گۆڕانکارییە پێکهاتەیییەکانی ناوچەکە بە شێوەیەکی قووڵ و زانستی بکۆڵێتەوە. جیا لە تاوتوێکردنی هاوکێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، EPI ئەو پەیوەندییە فرەلایەنانەش دەخاتە ژێر وردبینەوە کە عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەکتەرە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا (لە سەرووی هەمووشیانەوە تورکیا) پەرەی پێدەدەن؛ بەم شێوەیەش بە دیدگایەکی گشتگیر و لە ئاسۆیەکی بەرفراوانترەوە هەڵسەنگاندن بۆ هاوکێشەکانی ناوچەکە دەکات. پەیمانگەی EPI لە بوارەکانی سیاسەت، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، ئابووری، ئاسایش، مێژوو و کۆمەڵگەدا، توێژینەوەی فرەدیسپلین ئەنجام دەدات. ئامانجی دامەزراوەکە تەنیا ئەوە نییە لە ڕێگەی لێکەوتە کاتییەکانیانەوە لە پێشهاتە ڕۆژەڤییەکان تێبگات، بەڵکو دەیەوێت لە ڕێگەی ئەو بەردەوامییە مێژوویی، پێکهاتە دامەزراوەیی و داینەمۆ کۆمەڵایەتییانەی کە فۆڕم بە ڕووداوەکان دەبەخشن، بە وردی لێیان بکۆڵێتەوە. لە ڕێگەی ئاوێتەکردنی کەرەستە شیکارییەکانی زانستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ داتاکانی گۆڕەپانی مەیدانی و توێژینەوەی مێژووییدا؛ EPI کار دەکات بۆ بەرهەمهێنانی شیکاریی ئەکادیمی، ڕاپۆرتی ستراتیژی، هەڵسەنگاندنی پسپۆڕانە، توێژینەوە لەسەر ئەرشیڤ و سەرچاوە دەستپێکەکان، هاوکات بڵاوکراوەگەلێک کە تیشک دەخەنە سەر یادەوەریی مێژوویی، کۆمەڵایەتی و کولتووریی ناوچەکە. سەربەخۆیی، میتۆدۆلۆژیای زانستی و فرەدەنگیی مەعریفی، بنەمای نەگۆڕی تێڕوانینی توێژینەوەکانی EPI پێکدەهێنن. پەیمانگەکەمان کە ناوەندەکەی لە ئەنقەرەیە و هاوکات ناوی هەولێری لە ناونیشانی خۆیدا هەڵگرتووە، لەوە تێدەپەڕێت تەنیا وەک بابەتێکی لێکۆڵینەوەی دەرەکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بڕوانێت؛ بەڵکو تیشک دەخاتە سەر تێگەیشتن و خستنەڕووی ناوچەکە لە چوارچێوەی داینەمۆ سیاسی، کۆمەڵایەتی و مێژووییەکانی خودی ناوچەکەدا، هاوکات سەرنجی لەسەر لێکۆڵینەوە لە وەرچەرخانی درێژخایەنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و تەواوی ناوچەکە چڕ دەکاتەوە.

In the field
Across the network
پەیوەندی بە پەیمانگە بکە

پەیوەندی

بۆ بریفینگ، داواکاریی هاوبەشی و کاری میدیایی، پەیوەندیمان پێوە بکەن.

Loading...